شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
یادداشت نووسەر: کوردپرێس 2026-01-07 11:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای سووریا فەرمانی چۆڵ کردنی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەبی دەرکرد

پوختەی هەواڵ
دەستەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای سووریا داوا لە دانیشتوانی مەدەنی گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب دەکات کە ماڵەکانیان جێبهێلن و دوو ڕێڕەوی مرۆیی سەلامەت تاکوو کاتژمێر ۳:۰۰ـی پاشنیوەڕۆ دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  هەموو پێگە سەربازییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) لە ناو گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ئامانجی سەربازی شەرعین بۆ سوپای عەرەبی سووریا، ئەوەش دوای "پەرەسەندنی بەرچاوی گرووپەکە بەرەو گەڕەکەکانی حەلەب و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکی زۆر لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی".

سوپای سووریا ئاماژەی بەوەشکرد: "داوا لە دانیشتوانی مەدەنی لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب دەکەین دەستبەجێ لە پێگەکانی هەسەدە دوور بکەونەوە و دوو ڕێڕەوی مرۆیی سەلامەتیش ڕادەگەیەنین کە بریتین لە (دەروازەی العوارز و دەروازەی شەقامی ئەلزهور) کە لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکە ناسراون، تاکوو کاتژمێر ۳:۰۰ـی پاشنیوەڕۆ". ئەوەش بەگوێرەی ئاژانسی سانای سەربە حکوومەتی سووریا.

ئەوە لەکاتێکدایە کە نیوەڕۆی دوێنی سێشەممە، گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید لە حەلەب، ڕووبەڕووی هێرشی توند و بۆردوومانی هەڕەمەکی بە چەکی قورس، تۆپ و مووشەک لەلایەن گرووپەکانی حکوومەتی کاتی بوونەتەوە کە ڕاستەوخۆ ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەنە ئامانج و هێزەکانی ئەو دوو گەڕەکەش بە توندی وەڵامیان داونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە