شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
یادداشت نووسەر: کوردپرێس 2026-01-07 06:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا داوای چەکدانانی سەرجەم "گرووپەکانی سەر بە PKK" دەکات

پوختەی هەواڵ
وەزیری بەرگریی تورکیا، جەخت لە چەک دانانی دەستبەجێی پەکەکە و سەرجەم گرووپەکانی سەر بە پەکەکە دەکاتەوە و دەڵێت دەبێت  چالاکییە "تیرۆریستییەکان" لە هەموو ئەو ناوچەکان بە سووریاشەوە ڕابگرن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا لە میانی بۆنەیەکدا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند: "ئەو گرووپانە دەبێت بێ مەرج چەکەکانیان ڕادەست بکەن و ڕێگە بە هیچ رێکخراوێکی "تیرۆریست"ی بە تایبەت PKK و PYD و YPG و SDF نادەن پێگەیان لە ناوچەکەدا دابمەزرێنن".

لێدوانەکەی وەزیری بەرگریی تورکیا لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە هێرشی گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی دیمەشق کە هاوپەیمانی نزیکی تورکیان بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب دەستیپێکردەووە و تائێستا چەندین هاوڵاتی بەهۆی تۆپبارانی ئەو گرووپانەوە شەهید و برینداربوون.

پەرەسەندنە سەربازییەکە، دوای چەند رۆژێک دێت لە سەردانی مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) بۆ دیمەشق بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی یەکخستنی هێزە سەربازییەکان لەچوارچێوەی سوپای نوێی سووریا، کە ئەمە داواکارییەکی سەرەکی تورکیایە لە دەسەڵاتی نوێی دیمەشق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە