شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
یادداشت نووسەر: کوردپرێس 2026-01-07 05:07 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئیدارەی خۆسەر هۆشداریدەدات لە پەرەپێدانی توندوتیژی لەلایەن حکوومەتی کاتیی سووریاوە

پوختەی هەواڵ
گرووپە چەکدارەکانی دیمەشق تانک رەوانەی دەوروبەری گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود دەکەن و ژیانی خەڵکی مەدەنییان ڕووبەڕووی مەترسیی گەورە کردوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆردومانکردنی شاری حەلەب دەستیپێکردەوە و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق لەڕێی تانکەوە تۆپبارانی گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و دەوروبەری مزگەوتی ڕۆژهەڵاتیان کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆپبارانەکە هاوکاتە لەگەڵ کۆکردنەوەی تانک لە دەوروبەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب، لە پەرەسەندێکی مەترسیداردا کە گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون دەکاتە ئامانج، ژیانی خەڵکی مەدەنییان ڕووبەڕووی مەترسیی گەورە کردوەتەوە.

ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئێوارەی ئەمڕۆ هۆشداریدا لە پەرەسەندنی توندوتیژی لەلایەن حکوومەتی کاتییەوە، و جەختیکردەوە کە بەردەوامیی گەمارۆ و پێشێلکارییەکان ڕێگر دەبێت لە هەر هەوڵێکی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دەرئەنجامی خراپی دەبێت.

ئەوەلەکاتێکدا ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ئەمڕۆ سێشەممە له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه‌، گروپه‌ چه‌کداره‌کانی سه‌ر به‌ حکومه‌تی سوریا گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە به‌ تۆپ و چه‌کی قورس بۆردومان ده‌که‌ن. ئه‌و بۆردومانه‌ی گروپه‌ چه‌کداره‌کان پێشێلکردنی ئاشکرای ئاگربەست و ڕێککەوتنەکانه‌ و ئه‌وه‌ش گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هاوڵاتیانی مەدەنی زیاتر کردوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه‌، گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی راگوزه‌ر پێش ئه‌م هێرانه‌ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، چوار جار هێرشیان له‌ ڕێگه‌ی درۆنه‌وه‌ کردوه‌ته‌ سه‌ر گه‌ڕه‌که‌کانی ئه‌شره‌فیه‌ و شێخ مه‌قسود. کە به‌گوێره‌ی ئاماره‌کان، له‌ هێرشه‌کانی به‌یانی ئه‌مڕۆدا که‌سێک کوژراوه‌ و دو که‌سی دیکه‌ش برینداربون که‌ بران به‌ناوه‌کانی محەمەد ڕەزوان ئیبراهیم و ڕزگار ڕەزوان ئیبراهیم.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە