لە ئێستادا سێ سەرۆک حزب لە سلێمانی لە زیندانن
پوختەی هەواڵ
کوردپرێس: ئاژانسی درەو لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، یەكەم/ لاهوور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل كە خاوەندی ۲ كورسی پەرلەمانی كوردستانە، دوای كۆنترۆڵ كردنی لالەزار بارەگای سەرەكی بەرەی گەل، لاهوور شێخ جەنگی دەستگیر كرا و لە ئێستادا لە زیندانی كانی گۆمە، زیندانی كراوە و بڕیارە بە مادەی ۴۰۶ لە یاسای سزادانی عێراقی دادگایی بكرێت.
دووەم/ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ:
ڕۆژی ۱۲ی ئابی ۲۰۲۵ بە بڕیاری دادوەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ كە خاوەنی ۱۵ كورسی پەرلەمانی كوردستان و ۹ كورسی پەرلەمانی عێراقە دەستگیر كرا و پێنجشەممە برایە بەردەم دادگا و بڕیارە لە ۲۸ی ئاب دادگایی بكرێت دوای ئەوەی بە غیابی بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانی سزا درا، لە ئێستادا لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی پۆلیسە لە فەرماندەیی لە مەعەسكەر سەلام.
سێیەم/ ئارام قادر سەرۆكی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی لە ۱۰ی تەمووزی ڕابردووەوە لە سلێمانی دەستگیر كراوە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری دەستگیركردنەكەی نازانرێت و ناشزانرێت لە كوێ زیندانی كراوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران