شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2024-04-14 12:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشەکەی ئێران ئاو چاو سەندن لە ئیسرائیل بوو

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی: جەمال کۆچەر لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی بە ئاو چاو سەندن وەسف دەکات و دەڵێت: جیاوازیی سەرەکیی ئەم ڕووداوە لەگەڵ ساڵانی پێشتر ئەوە بوو کە یەکەمجارە ئێران لە خاکی خۆیەوە هێرشی کردۆتە سەر ئیسرائیل.

کوردپرێس

دکتۆر جەمال کۆچەر ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و نوێنەری ئەو حزبە لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشی مووشەکی و درۆنیی شەوی ڕابردووی ئێران بۆسەر ئیسرائیل لە کوردپرێسی وت: هێرشەکەی ئەمجارەی ئێران جیاوازییەکەی سەرەکیی لەگەڵ هێرشەکانی پێشوودا هەبوو، ئەوەش ئەوە بوو کە یەکەمجارە ئێران لە خاکی خۆیەوە هێرشی ڕاستەوخۆی کردۆتە سەر ئیسرائیل.

ناوبراو لەمبارەوە زیاتر بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: پێش ئەم ڕووداوە هەموو دونیا بۆیان دیار بوو کە ئێران بەنیار نییە خەڵکی ئیسرائیل بکوژێت و هیچ کەسێکیش نەبووە قوربانی و ئەو هێرشە زیانی گیانیی نەبوو، بەڵکوو هێرشەکەی ئێران ئاو چاو سەندن لە ئیسرائیل بوو.

دکتۆر جەمال کۆچەر وتیشی: بەداخەوە ئێمە وەکوو هەرێمی کوردستان هەموو جارێک دەبینە قوربانیی ململانێ ناوچەیی و جیهانییەکان و کاتی ئەوە گەیشتووە کە هەموو وڵاتانی ناوچەکە و جیهان ڕێز لە سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و سنوورەکانی عێراق بگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە