شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2023-07-23 09:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پاش جێبەجێ کردنی بوودجەی عێراق دەبێت هەرێم مانگانە پشکی خۆی وەرگرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دکتۆر نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا جەختی لەوە کردەوە کە پاش جێبەجێ کردنی بوودجەی عێراق دەبێت هەرێم مانگانە پشکی خۆی وەرگرێت.

دکتۆر نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە گفتوگۆیەکی کورتدا لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێس وەڵامی پرسیارێکی لەبارەی دۆخی هەرێم لە بوودجەی گشتیی عێراقدا دایەوە.

ناوبراو لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە بە ئاوڕدانەوە لە جێبەجێ‌کردنی یاسای بوودجەی عێراق لە ڕۆژی یەکشەممە ۲۳ی تەموزی ۲۰۲۳ و سەردانی دوبارەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، ئایا ئەمانە بە واتای ناردنی بوودجەی هەرێم بێ مشتومڕ و چارەسەر بوونی پرسی نەوت و داهاتە گومرگییەکان و قەرزی بانکی هەرێمی کوردستانە؛ ڕایگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ پرۆسەی جێبەجێ‌کردنی بودجە دەست پێبکات و دوای ئەوەش پێویستە هەرێمی کوردستان پشکی خۆی لە بوودجەی گشتیی عێراق وەربگرێت و هەروەها بودجەی چەند مانگی پێشووی نێوان هەرێم و بەغدا موحاسیبە بکرێت و یەکلایی بکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە