شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
یادداشت نووسەر: کوردپرێس 2023-06-20 19:40 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سووتاندنی دارستان بەسە

پوختەی هەواڵ
چیرۆکی سووتاندنی لەوەڕگە و لێڕەوارەکان ئاتاج و نیازی بە گێڕانەوە و نووسینەوە نییە، چونکو کێشەکەی بەرۆکی هەموومان دەگرێتەوە.

چیرۆکی سووتانی دارستان بەتایبەت شوێنانی قەدەخە و چاودێریکراو هۆکاری دڵەڕاوکێیە.
سووتاندنی بەرهەمی ساڵانێک ڕەنج و تەقاڵای دارستانەکان زۆر دڵتەزێنە.
نامەوێت کاتی خوێنەرانی بەڕێز بە ورووژاندنی چەند بابەت کە دۆزینەوەیان لەنێو ئینرنتدا کارێکی ئاسانە بگرم.
بەڵام بەردەنگی من بەرپرسان و بەڕێوەبەران و کارمەندانی بەڕێزی دایرەی لەوەڕگەوانین.
لە چند ساڵی ڕابردودا سووتان و سووتاندن گیانی چەندین مرۆڤی خۆشەویستی گرتووە و سڵامەتی ئەندامانی خۆبەخشی ئاگزکوژێنەوەی خستووەتە مەترسییەوە و هۆکاری کەمئەندامبوونی ئەوان بووە و هەروەها ڕەنگامەیی و جیاوازبوونی ژینگەیی و جوانیەتی ژینگەی تێکداوە.
زۆربەی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم چەند ساڵەی ڕابردو بەدەست مرۆڤ و بۆ بەرژەوەندی جۆراوجۆر ڕوویان داوە. گەرچی پشکنین و بەدواداچوونی ڕێکوپێکی بۆ نەکراوە و کاردانەوەی توندی دەوڵەتی بەشوێنەوە نەبووە و یان لانیکەم بە میدیاکان نەگەییشتووە، بەڵام چاوەڕوانی دەکرێت کە بەرپرسان لە بابەتی چاوپۆشی و نەرمکێشی و ڕێزڕاگرتن دەست هەڵگرن و بکەر و بکەرانی ڕاسینەی ئەم تاوانانە بە خەڵک بناسێنن و دادوەرانیش دادوەرانە دادوەرییان بکەن.
نەرمکێشی و گرنگی پێ نەدان بە ئەم پرسە، جگە له دۆماندنی بریندار کردنی دڵی باوکان و دایکان و شەهید و کەمئەندام بوونی ئەندامانی خۆبەخشی بواری ژینگەپارێزی و بێڕێزی کردن بە سروشتی نیشتمان و بەهرەکانی خودا و شکاندنی ڕێزی یاسا، شتێکی تری بە شوێنەوەیە نییە و بەزاندنی سنووری یاساکان داخێکی زۆر گرانە و هۆکاری چەواشەکاری و بشێوەییە.
ڕاماڵینی دارستان و کێڵان و دانانی شوورا و کەڵەک و بتۆن، هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکانن.
گەرچی دوبەرەکی نیوان خێڵەکان سەبارەت بە کەڵکورگرتن لە ژینگە و سروشت یان بەبۆنەی پڕ کردنی گیرفان لەڕێگای زوخال و سووتەمەرۆی داربەڕوەکانیش دەتوانێت هۆکاری ئاگر تێبەردانی دارستانەکان بێت.
بەڵام چاوەڕوانی دەکرێت تاوانباران و خەتاباران و کەمتەرخەمان و یاساشکێنانی هەرێمی سەرچاوە گشتی و سروشتییەکان کە ناپاکانی سەرزەوین تەمێ بکرێن و سزا بدرێن، تاکو کات بەفیڕۆ نەچێت و ئەوانیش  نەتوانن بە یاساکان پێبکەنن.

مەحمود ڕۆستەمی تەبار
وەرگیر: جیهان بەخش عەلیزادە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە