شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
یادداشت نووسەر: کوردپرێس 2023-05-07 07:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کوردەکان دوو داواکاریی سەرەکییان لە حکوومەتی سووریا هەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- دکتۆر جاشوا لاندیس ڕایدەگەیەنێت دوو داواکاریی سەرەکی کوردەکان لە حکوومەتی ناوەندیی سووریا بریتین لە پاراستنی قەوارەی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کوردی و پێکهاتەی سەربازی هێزەکانی سووریای دیموکرات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دکتۆر جاشوا لاندیس، بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئۆکلاهامای ئەمریکا، کاردانەوەی بۆ دانوستانە بێئەنجامەکانی ئەم دواییەی نێوان حکوومەتی ناوەندیی سووریا و کوردانی ئەم وڵاتە نیشان دا و نووسیویەتی: کەلێنێکی گەورە هەیە لەنێوان داواکاریی کوردەکان و ئەو ئیمتیازانەی کە حکوومەتەکەی بەشار ئەسەد ئامادەیە بیدا بە کورد.

ناوبراو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، کورد دوو داواکاریی گرنگیان هەیە، کە بریتین لە پاراستنی قەوارەی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کورد و پێکهاتەی سەربازی هێزەکانی سووریای دیموکرات. بەڵام بە بۆچوونی دکتۆر جاشوا ئیدارەی بەشار ئەسەد بە هیچ کام لە داواکارییەکانی کورد ڕازی نییە.

جاشوا لاندیس جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەتی ناوەندیی سووریا لانی زۆر ڕەزامەندیی دەردەبڕێت لەگەڵ ئەویدا کە لە هەفتەیەکدا چەند کاتژمێرێک وانەی کوردی بوترێت و لەوەش زیاتر ئامادە نییە خاڵێک بە کوردەکان بدات.

مامۆستای زانکۆی ئۆکلاهاما پێشتر لە ساڵی ۲۰۱۷ لەبارەی ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی سووریا بە ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگەیاند: من وا نابینم کە بەشار ئەسەد ئیمتیازاتی گرنگ وەکوو خۆبەڕێوەبەری یان مافی هەبوونی هێزی سەربازیی سەربەخۆ بە کوردەکان بدات.

دکتۆر لاندیس جەختی کردەوە، بەڵام ئەگەر ئەمریکا سووریا جێبهێڵێت، کوردەکان بۆ ڕێگری کردن لە هاتنە ناوی سوپای تورکیا هانا دەبەنە دیمەشق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە