شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
یادداشت نووسەر: کوردپرێس 2023-04-19 06:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە شەترەنجی سیاسیی تورکیادا، کورد تەنها هێزی وشکانییە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئالکس گاتسکی ئاماژەی داوەتە ئەوەی کە کاندیدی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا ڕۆڵی هەبووە لە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر نوێنەرانی کوردی تورکیا بەڵام ئێستا باس لە پشتگیری لە کوردەکان دەکات و دەنووسێت: لە شەترەنجی سیاسیی تورکیادا، کورد تەنها هێزی وشکانییە.

کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە دوێنێ پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ پشتیوانی لە کوردانی تورکیا بڵاو کردەوە و دەسەڵاتی ئێستای تورکیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە دەستەواژەی تیرۆریزمی لەگەڵ کورد تێکەڵ کردووە.

بەڵام ئالکس گاتسکی، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی ئەرمەنییەکانی ئەمریکا، کیلیچدارئۆغلوی بە بەکارهێنانی کورد وەک ئامرازێک بۆ بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر و چارنووسساز لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا تۆمەتبار کرد.

ناوبراو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: کلیچدارئۆغڵو و پارتەکەی هاوکاری هەوڵەکانی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا بوون بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندی لەسەر ئەندامانی کورد لە پەرلەمانی تورکیا بۆ ئەوەی بتوانرێت بە پشتبەستن بە یاسای تیرۆر کە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پێشنیاری کردبوو، دادگایی بکرێن.

بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی ئەرمەنییەکانی ئەمریکا ئاماژەی دا بە پەیامە ڤیدیۆییەکەی کلیچدارئۆغڵو بۆ پشتیوانی لە کوردانی تورکیا و نووسیویەتی: هەموو جارێک کە هەڵبژاردن لە وڵاتی تورکیا بەڕێوەدەچێت کورد وەکوو هێزی وشکانی شەترەنجی سیاسیی ئەو وڵاتە بەکار دەهێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە