شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2023-04-13 07:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا لە گواستنەوەی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان هاوکاریی کوردەکانی سووریا دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری کرەدڵ-ی ئەمریکی، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا ڕۆڵێکی گرینگ دەگێڕن لە گواستنەوەی نەوتی ئەو ناوچانەدا بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق.

گۆڤاری ئەمریکی کرەدڵ لە ڕاپۆرتێکدا باس لە کاروانێکی دیکەی نەوتهەڵگر دەکات کە هەفتەی ڕابردوو لەناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریاوە بەرەوە هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێکەوتووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ڕۆژی 11ی نیسان، هێزەکانی ئەمریکا لانیکەم 34 تانکەری نەوتیان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریاوە بۆ عێراق گواستووەتەوە.

ئەم گۆڤارە لە درێژەدا باس لە گواستنەوەی نەوتی سووریای لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بۆ کۆمپانیای کارگرووپ لە هەرێمی کوردستان و پاشان پاڵاوتن و گواستنەوەی بۆ بنکە ئەمریکییەکان لە عەین ئەسەد و هەڵەبجە دەکات.

بەم پێیەش، نەوتی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا، بە یاوەریی هێزەکانی ئەمریکا، لە ڕێگەی سێ دەروازەوە دەچێتە هەرێمی کوردستانی عێراق. ئەم گۆڤارە ئیدیعای ئەوەشی کردووە کە هەموو هەفتەیەک لانیکەم یەک وجبە نەوت لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریاوە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق دەگوازرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە