شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-09-23 04:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جێفری داوای کرد کوردەکان هاوکاریی یەکتر بکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (الپارتی) دەڵێت: لە ئێستادا بەرژەوەندیی ئەمریکا لەمەدایە کە پشتگیری لە کوردەکان بکات.

«حسێن مەستۆ» ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (الپارتی) لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی جێفری بۆ باکووری سووریا و پێکهێنانی مەرجەعی باڵای کورد لە کوردستانی سووریابە کوردپرێس-ی ڕایگەیاند: جەیمز جێفری لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ ڕەوتە کوردییەکاندا داوای کرد کوردەکان هاوکاریی یەکتر بکەن.

ناوبراو درێژەی دا: جێفری هیچ بەڵێنێکی بە کوردەکان نەدا بەڵام داوای لێیان کرد لەدەرەوەی گفتوگۆکانی یەکگرتن یەربە هیچ لایەنێکی دەرەکییەوە نەبن.

حسێن مەستۆ زیاتر وتی: جێفری هیوای خواست لایەنە کوردییەکان ناکۆکییەکانی نێوانیان وەلابنێن و لە ڕێککەوتنی کۆتایی نزیک کەونەوە.

ناوبراو جەختی کردەوە سەردانەکەی جێفری بۆ کوردستانی سووریا ێکهێنانی «مەرجەعی باڵای کورد»ی لێکەوتەوە.

ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (الپارتی) ئاشکراشی کرد: ئەمڕۆ هەروەها نێردەی تایبەتی ئەمریکا لەکاروباری سووریا پشتگیریی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و بەشێوەیێکی ناڕاستەوخۆ پشتیوانیی خۆی بۆ کوردەکان ڕاگەیاند.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە