شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-09-08 18:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قۆناخی دووهەمی دانوستانەکانی نێوان  ENKS و PYNK کۆتایی هاتووە/ PYD دەبێت لە بەندی PKK دەرباز ببێت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) دەڵێت: بۆ ئەوەی کە هەڕەشەکانی تورکیا لەسەر کوردستانی سووریا کۆتاییان پێبهێندرێت PYD دەبێت لە بەندی PKK دەرباز ببێت.

«نافێع عەبدوڵڵا» ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە وتەکانی ئەم دواییەی "سعوود مەلا" سکرتێری حزبەکەی لەباەری کشانەوەی گریلاکانی پەکەکە لە باکووری سووریا و وتی: ئەم پرسە بەسراوە بە ئاسایشی کوردستانی سووریاوە و بۆ ئەوەی کە هەڕەشەکانی تورکیا بۆسەر باکووری سووریا کۆتایی پێبێت دەبێت پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) و پارتی کرێکارانی کوردستان (PYD) پێوەندییان پێکەوە نەمێنێت.

ناوبراو زیادی کرد: تا ڕادەیێک قۆناخی دووهەمی دانوستانەکان لەنێوان ENKS و PYNK کۆتایی هاتووە و لایەنەکان سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ دەست پێکردنی قۆناخی سێهەم و پرسی بەڕێوەبردنی کوردستانی سووریا-ن.

نافێع عەبدوڵڵا زیاتر وتی: هەموو ڕۆژە هەڕەشەکانی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا بوونی هەیە و ئێمە و ئیمریکییەکان و تەنانەت "ژەنراڵ مەزڵووم کۆبانێ" بە دوای دەرەچەیێکداین کە زاڵ بوونی پەکەکە بەسەر پەیەدە کۆتایی پێبێت و ئەم دوو حزبە پێوەندییان نەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە