شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-08-13 10:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا بە مەبەستی گۆڕانکاریی سیاسی درێژەی هەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامی کومیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) ڕایگەیاند: بەشێوەیێکی ئەرێنی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا بەمەبەستی گۆڕانکاریی سیاسی درێژەی هەیە.

«نافع عەبدوڵڵا» ئەندامی کومیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە درێژەی گفتوگۆکان لەنێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (PYNK) و ڕایگەیاند: لە ئاسێکی دڵخۆشکەردا دانوستانەکان درێژەیان هەیە تا گەیشتن بە ڕوانگەی سیاسیی هاوبەش.

ناوبراو درێژەی دا: لمە گفتوگۆیانەدا سێ گرووپ بەشدارن و دانوستانەکانیش بەشێوازێکی پۆزەتیڤ دەچنە پێشەوە.

ئەندامەکەی کومیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا زیاتر وتی: ئێمە هیوادارین لەبارەی ڕێککەوتنە کۆمەڵایەتییەکانیش (واتا یاساکان) کە پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا بەکاری هێناون، گفتوگۆ بکرێت.

نافع عەبدوڵڵا ئاشکرای کرد: ئێمە هەندێک تێبینیمان لەسەر ئەو ڕێککەوتنە کۆمەڵایەتییانە هەیە و لەگەڵ لایەنی دیکە باسی لەسەر دەکەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە