شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-07-21 11:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا بەردەوامە لە گۆڕینی دیموگرافیای عەفرین/ تورکیا نیازیەتی بە یارمەتیی ڕووسیا، شەهبا داگیر بکات

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی کانتۆنی عەفرین لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وتووە: ئێمەی ئاوارە عەفرینییەکان یان بە سەربەرزی دەگەڕێینەوە سەر خاکی خۆمان یان لە شەهبا دەمرین.

کوردپرێس:

سولەیمان جەعفەری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی کانتۆنی عەفرین لەبارەی دوایین پێشهاتەکان لە ناوچەی داگیرکراوی عەفرین کە لە لایەن تورکیا و گرووپە جیهادییەکانەوە داگیر کراوە بە کوردپرێسیوتووە: گۆڕینی دیموگرافیای عەفرین ئێستاش بەردەوامە و بە خێرایی لە لایەن تورکیا و گرووپە جیهادییەکانی سەر بەو وڵاتەوە ئەنجام دەدرێت و ڕۆژانە دەستدرێژی کوشتنی جەماوەری و دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدان و بێ حورمەتی کردن بە ژنان بەردەوامە.

ناوبراو ئەوەشی بە کوردپرێس وتووە کە لە ناوچەی شەهباش 90 هەزار پەنابەری عەفرینی لە کەمپەکان دەژین و ئەو ناوچەیە کێشەی زۆریان هەیە. نەبوونی دەرمان و نەبوونی نان و ئارد کێشە سەرەکییەکانن. دەوڵەتی سووریاش ڕێگە نادات کەلوپەلی پێویست و خواردەمەنی بە ئاسانی بگاتە پەنابەران و پەنابەرانی عەفرین لە چەندین لاوە گەمارۆ دراون.

سولەیمان جەعفەر گوتیشی: تورکیا نیازیەتی وەک عەفرین، شەهباش داگیر بکات و تورکیاش و ڕووسیاش هەردووک نیازیانە ئێمە دەست لە شەهبا هەڵبگرین و ڕۆژانە هەڕەشە لە پەنابەران دەکەن.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی کانتۆنی عەفرین زیادیشی کردک ئێمە وەک پەنابەرانی عەفرینی لە شەهبا دەمێنینەوە و سوێندمان خواردووە یان بە سەربەرزی دەگەڕێینەوە عەفرین و یان خود لە شەهبا دەمرین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە