شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-07-11 11:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێشوازی لە دانووستان و ڕێککەوتن لەگەڵ کوردەکان دەکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سەرۆکی عەشیرەی عەرەبی طی-ی سووریا ڕایگەیاند: بە برایانی کوردمان ڕاگەیاندووە کە پێشوازی لە دانووستان و ڕێێکەوتن لەگەڵ حزبە کوردییەکان دەکەین، ئەڵبەت بەو مەرجەی ئەو دانووستانانە بکرێنە دانووستانێکی نیشتمانی سووریی گشتگیر.

«بسمان العلی العساف» سەرۆکی عەشیرەی عەرەبی طی-ی سووریا کە قەبیلەیێکی گەورەیە لە پارێزگای حەسەکە لە یاکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە پێوەندیی نێوان تایفە عەرەبەکان و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و وتی: هەروەها کە دەزانن عەرەبەکان وەکوو برایانی کورد ڕێکخراوێکی سیاسی تایبەتمان نییە و ئێمە لە ڕێگای سێ ناوەندی سیاسییەوە پێوەندیمان لەگەڵ یەکتر هەیە کە زیاتر کۆمەڵایەتین تا سیاسی.

ناوبراو درێژەی دا: لەم دواییانەدا ئێمە هەڵویستەکانی خۆمان یەکخستووە و لە بەیاننامەیێکدا لە بارەی بابەتەکان ڕای خۆمان دەربڕی.

سەرۆکی عەشیرەی عەرەبی طی-ی سووریا زیادی کرد: ئێمە بە برایانی کوردمان ڕاگەیاند کە پێشوازی لە دانووستان و ڕێککەوتن لەگەڵ ئەوان دەکەین هەڵبەت دەبێت ئەم هەڵمەتە نیشتمانی و گشتگیر بێت.

بسمان العلی العساف ڕایگەیاند ئێمە چاوەڕوانین برایانی کورد پێوەندیمان پێوە بکەن و زیادی کرد: ئێمە داوامان لە برا کوردەکانمان کرد وتەکانیان ڕاستەقینە بێت تا ئەوانیش ببنە بەشێک لە دانووستانە نیشتمانییەکان لە سووریا، ئەمەش یەکەم جارە کە هەموو تایفە عەرەبەکان پێکەوە گفتوگۆ دەکەن و بەیاننامەی هاوبەشیان دەرکردووە لەبارەی دانووستان لەگەڵ کوردەکانەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە