شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2020-07-08 13:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەمسا لە هێرش کردنە سەر خۆپێشاندەرانی کورد دەکۆڵێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- دەوڵەتی نەمسا ڕایگەیاند کۆمیتەیێکی تایبەتی بۆ کۆڵینەوە لەبارەی هێرشی گرووپە توندڕەوەکان بۆسەر خۆپیشاندەرانی کورد لەو وڵاتە پێکهێناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی مورنینگ ستار دەنووسێت کوردانی دانیشتووی نەمسا دوو حەفتەی ڕابردوو بۆ شەرمەزار کردنی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان لە عێراق، لە شارەنی ئەو وڵاتە خۆپێشاندانیان بەڕێوەبرد بەڵام لەلایەن گرووپە توندڕەوەکانەوە هێرشیان کرایە سەر.

کەسانێک کە هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران هاووڵاتیی تورکیا و لایەنگرانی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە بوون و بەرپرسانی نەمسا گومان دەکەن حکوومەتی تورکیا هاندەری ئەو هێرشانە بێت.

کارل نهمار، وەزیری ناوخۆی نەمسا ڕایگەیاندووە وڵاتێکی بیانی هاندەری ئەو هێرشانە بووە بۆسەر خۆپیشاندەرانی کورد و کۆمیتەیێکی تایبەت بۆ کۆڵینەوە لەبارەی هێرشی گرووپە توندڕەوەکان بۆسەر خۆپیشاندەرانی کورد لەو وڵاتە پێکهێنراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی مورنینگ ستار، گرووپێک کە هێرشیان کردۆتە سەر خۆپیشاندەران دانیشتووی ناوچەی فاووریتن بوون کە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر کوردەکان و ڕێگری لەبڵاو بوونەوەی زمانی کوردی و مووسیقای کوردی دەکەن. ئەو کەسانە هەروەها زانیرای لەبارەی کوردەکان دەدەنە پۆلیس وەکوو تیرۆریست دەیانناسێنن.

ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها دەڵێت بکەرانی ئەم هێرشانە کەسانێکن کە هێمای گورگی بۆر کە تورکی توندڕەون بەکار دێنن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە