شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-06-30 02:51 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سووریا  دەکرێتە چوار هەرێمی فیدراڵی

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا: وتەبێژی هێزەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستانی سووریا (H.C.S.K) دەڵێت: ئەگەری دروست کردنی چوار هەرێمی: کوردی، عەلەوی، عەرەبی سونە و دەروزی لە داهاتوو لەژێر ناوی سووریای یەکگرتوودا لە ئارادایە.

«حەسەن قاسم» گوتەبێژی هێزێن جڤاکا سڤیلیا کوردستان (H.C.S.K) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی بە داهاتووی دانووستانەکانی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا(ENKS) و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (PYNK) دا و ڕایگەیاند: دانووستان لەنێوان ئەم دوو لایەنەدا هەوڵێکی دڵخۆشکەرە و ئێمەیش پشتگیریی دەکەین بەڵام هێشتا نەگیشتوونەتە ڕێککەوتنی یەکجارەکی.

ناوبراو زیادی کرد: باسی یەکگرتن لە هزری هیچ کام لەو دوو لایەنەدا نەبوو چوونکە بابەتی سیاسیی زۆر بوو کە لە نێوانیاندا چارەسەر نەکرابوو بەڵکوو پڕۆژەیێکی نێودەوڵەتی بوو و بڕوامان وایە کە سەردەکەوێت.

ناوبراو ئاماژەی دا بەهۆکاری ئەگەری سەرکەوتن و یەکگرتنی دوو ڕەوتە کوردستانیەکەی سووریا و وتی: دۆخی نێودەوڵەتی هەستیارە و ئەم دوو لایەنەش گەیشتوونەتە ئەم باوەڕەی کە بۆ دانووستان لەگەڵ لایەنی ناوخۆیی سووریا و لایەنی نێونەتەوەیدا پێویستاین بە یەکڕیزی هەیە بۆ دانووستانەکانی سووری-سووری و هەروەها مەیلێک دەبینرێت لەنێو لایەنە کوردییەکاندا بۆ ئەم یەکگرتنە.

حەسەن قاسم وەبیری هێنایەوە ئەمریکا و ڕووسیا و هەروەها لە پشت پەردەوە ئیسرائیل هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ئۆپۆزیسیۆنێکی نوێی سووری دابمەزرێنن چوونکە شتێک بەناوی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای ئازاد نەماوە و قاعیدە و نەسر و داعش و گرووپە تەکفیرییەکان کۆنترۆڵی ئۆپۆزیسیۆنی سووریایان بەدەستەوە گرتووە.

وتەبێژی هێزەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کوردستانی سووریا وەبیری هێنایەوە: ئۆپۆزیسیۆنی پێشووی سووریا فەشەلی هێناوە و زلهێزەکان بە دوای ئۆپۆزیسیۆنێکی نەرم و میانەڕەودا دەگەڕێن کە لانیکەم هزری لیبراڵیی ببێت.

حەسەن قاسم جەختی کردەوە: دو ڕای جیاواز لەنێو کوردانی سووریادایە بۆیەش ناتوانن بەرژەوەندیی کورد لەسووریا دەستەبەر بکەن. بەم هۆکارەوە دانووستانی کوردی-کوردی زۆر گرینگە و پێویستە بگەنە ڕێککەوتن.

وتەبێژی هێزەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کوردستانی سووریا ئاماژەی بە دەوری ئامریکا لە دانووستانی کوردی-کوردی داو و ئاشکرای کرد: مەرجی ئەمریکا بۆ پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) لەم دانووستانانەدا دوور کەوتنەوە لە پارتی کرێکارنی کوردستان (PKK) بوو چوونکە ئەوان ڕەوتێکی توندئاژۆن.

ئەم سیاسەتوانە کوردە لەبارەی داهاتووی سیاسی سووریا زیاتر وتی: سووریا دابەش ناکرێت بەڵام بشێوەی مەرکەزیش نامێنێتەوە و دەبێتە وڵاتێکی فیدراڵی.

ناوبراو لەبارەی شێوەی دامەزراندنی سیستەمی فیدراڵی لە سووریا وتی: ئەوەی کە پێشبینی دەکرێت ئەوەیە کە لە داهاتوودا چوار هەرێمی: کوردی، عەلەوی، عەرەبی سونە و دەروزی لەژێر ناوی سووریای یەکگرتوودا پێکبهێندرێت.

حەسەن قاسم زیادی کرد: ئیرادەیێکی نێونەتەوەیی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا بوونی هەیە. بڕیاری ڕێککەوتن بڕیاری ئەم دوو لایەنە نییە و خواستێکی نێونەتەوەییە. چارەنووسی سووریا لەدەستی ئەمریکا و ڕووسیایە و لایەنەکانی دیکە ڕۆڵێکی ئەوتۆیان نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە