شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-05-19 07:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا و ڕووسیا لە کوردستانی سووریا قەڵەمڕەو و ناوچەی نفووزی جیاوازیان دیاری کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سەرچاوەکانی کوردپرێس ڕایانگەیاندووە ئەمریکا وڕووسیا لەسەر ناوچەی نفووزی جیاواز لە کوردستانی سووریا لەگەڵ یەکتر ڕێککەوتوون.

«شیار ئازاد» هەواڵنێری سووری دانیشتووی قامیشلوو لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی کوردپرێسداد ئاماژەی دا بە ڕێککەوتنی نهێنیی ئەمدواییەی ئەمریکا و ڕووسیا لەسەر دابەش کردنی کوردستانی سووریا بە دوو قەڵەمڕەوی جیاواز و وتی: ئەمریکا و ڕووسیا لەبارەی دامەزراندنی بنکە و ئامادەبوون لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا لەگەڵ یەک ڕێککەوتوون.

ناوبراو ئاماژەی دا بە ناکۆکیی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەسەر بە یەک گەیشتی کاروانە سەربازییەکانیان لە ناوچەکانی باکووری سووریا و زیاتر وتی: دروستە کە ئەم دوو لایەنە هەندێک جار ڕێگا لەسەر یەکتر دادەخەن بەڵام بەپێی ڕێککەوتنە نێهنییەکەیان شوێن و قەڵەمڕەوی هەریەکەیان دیاری کراوە.

شیار ئازاد ئاشکراشی کرد ئەمریکا وڕووسیا هەریەکەیان لە چەند شار ئامادە دەبن واتا ئەمریکا لە شاری دیرک لە ڕۆزهەڵاتی کوردستانی سووریا تا قامیشلۆ و لە قامیشلۆوە بەرەو ناوەندی باشووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە و شارەکانی حەسەکە، شەدادی و ڕەقە تێدەپەڕن و ڕووسیاش لە تەل تەمەر و تا قامیشلۆ و کۆبانی و مەنبج بنکەکانی جێگیر دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە