شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-05-12 13:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قایمقامی شاری پاوە: ڕۆژانە 200 بارهەڵگر لە دوو مەرزی شێخ شڵە و شۆشمێوە دەچنە هەرێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی کرماشان- قایمقامی شاری پاوە لەبارەی جووڵەی بازرگانی لە دوو دەروازەی سنووری شێخ سڵە و شۆشمێوە بە کوردپرێسی وتووە ڕۆژانە 200 بارهەڵگر لەو دوو سنوورەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

کوردپرێس:

پەرویز ئیدەپوور قایمقامی شاری پاوە لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وتووە جووڵەی بازرگانی لە دوو دەروازەی شێخ سڵە و شۆشمێوە لە ئاستێکی باشدا بەردەوامە و ڕۆژانە 200 بارهەڵگر لە ئەو دوو سنوورەوە بەرەو بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت.

قایمقامی شاری پاوە گوتیشی ئەو ڕێژەیە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو سنوورانەوە هەڵکشانی زۆری بەخۆوە بینیوە و ئومێد دەکرێت بە پەرەپێدانی ژێرخانەکان و ئامادەکردنی زەمینەی پێویست، جووڵەی بازرگانی لەو سنوورەوە پەرەی زیاتری پێبدرێت.

شایانی باسە دوو دەروازەی شێخ سڵە و شۆشمێ دەکەوێتە سنووری هەڵەبجە و هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای کرماشان و ناوچەی هەورامان لە ئێران. ئەمساڵی زایینی لە سەر فەرمانی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق بە فەرمی کرایەوە و ئێستاش کار دەرکێت بۆ فراوانکردنی ژێرخانی پێویست بۆ ئەو دەروازە سنوورییانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە