شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-10-19 08:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە ئەگەری زۆرەوە تورکیا هێرش دەکاتەوە سەر کوردستانی سووریا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) ڕایگەیاند: هەڕەشەکانی تورکیا لەسەر کوردستانی سووریا جیددین و دەبێت لەڕێگای دیپلۆماسیەوە هەوڵ بۆ پووچەڵ کردنەوەیان بدرێت.

دکتۆر «تارق خێرەکی» جێگری سەرۆکی شەپێلا ئازادیا کوردستانی (ŞAK) لە سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دووبارە هەڕەشەکردنەوەی ئەردۆغان لەدژی کوردستانی سووریا وتی: هەردەم هەڕەشەیێک لەدژی کوردستانی سووریا دەکرێت و ئەگەری هێرشی دووبارەی سوپای تورکیا دوور لە چاوەڕوانی نییە.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە: دەبێت هەڕەشەکان بە جیددی بزانین و ڕێگاچارەی دیپلۆماسی بۆ پووچەڵ کردنەوەی بگرینەبەر.

جێگری سەرۆکی شەپێلا ئازادیا کوردستانی (ŞAK) وتیشی: تورکیا بەدوای بیانوویێکدا دەگەڕێت بۆ هێرشی دووبارە و ئەگەر بیانووەکەی دەس کەوێت هێزە سەربازییەکانی ڕەوانەی باکووری سووریا دەکاتەوە.

ناوبراو پێشتر بە کوردپرێسی ڕاگەیاندبوو ئەوان وەک شەپۆلی ئازادیی کوردستانی لە سووریا لە پێناو بەرژەوەندیی نیشتمانیی کوردەکان پشتگیریی دیالۆگی کوردی-کوردی لە سووریا دەکەن.

تارق خێرەکی لە کۆتاییدا گوتیشی: خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئێستا گۆڕانێکی ڕیشەیی ئەزموون دەکات و کوردیش بەشێکە لەو گۆڕانکارییانە و پێویستە خۆی بۆ ئەو گۆڕانە ئامادە بکات. بۆیە پێویستە لایەنە کوردییەکان لە سەر پڕۆژە و بەرژەوەندیی هاوبەش بگەنە ڕێککەوتن و پێشوازی لە گۆڕانکارییەکان بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە