شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2021-04-16 06:50 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەکەکە: لەگەڵ ئەمریکییەکان گفتوگۆمان کردووە/ ئەمریکا: هیچ گفتوگۆیێکمان لەگەڵ پەکەکە نەبووە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- جه‌میل بایک، هاوسه‌رۆکی که‌جه‌که‌ باس لە کۆبوونه‌وه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌کات بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا ئەو ئیدیعا ڕەت دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جه‌میل بایک، هاوسه‌رۆکی پەکەکە له‌نوێترین چاوپێکه‌وتنیدا باس لە کۆبوونه‌وه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌کات.

جه‌میل بایک بە گۆڤاری ڕیسپانسیبیڵ سیت کرافت-ی وتووە په‌که‌که‌ ئاڵوگۆڕی نامه‌ی ناڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بووە و ده‌شڵێت هه‌ندێک له ‌یه‌که‌کانی په‌که‌که‌ چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یێکیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌نجام داوه‌.

بایک بەبێ ئەوە ئەو چاو پێکەوتنە لەگەڵ ئەمریکییەکان زیاتر شی بکاتەوە دەڵێت: ڕەنگە ئەوان دەیانویست ئاگادرا بن لە هەوڵویستەکانی ئێمە.

بەڵام فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا هەر چەشنە دیدارێکی ئەمریکییەکان لەگەڵ پەکەکە ڕەت دەکاتەوە. جان ڕیگزبی کە لە فەرماندەکانی ئەرتەشی ئەمریکایە بە گۆڤاری Statecraft Responsible وتووە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمرکیا نە ئاگاداری وەها کۆبوونەوەیێکە نە دەستی تێدا بووە.

لەبارەی ئەو هەڵمەتەوەی ئه‌مریکا کە چوار ملیۆن دۆلاری وه‌ک پاداشت بۆ هه‌رکه‌سێک داناوه‌ که‌ زانیاریی له‌باره‌ی ئەوەوە ئاشکرا بکات، بایک دەڵێت ئەو کارە نادپەروەری و بێ ڕێزی کردنە.

هه‌ر له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا بایک ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ په‌که‌که‌ په‌یوه‌ندیی به‌ هێزه‌کانی سووریای دیموکراتەوە هه‌بێت، به‌ڵام نایشارێته‌وه‌ به‌شێک له‌ شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌، پێشتر چەکداری په‌که‌که‌ بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە