شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2020-03-21 07:44 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مامەڵەی دژبەیەکی دەسەڵات لەگەڵ میدیا و ڕۆژنامەکانی هەرێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- پەیمانگای ویلسۆن لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی مەسەلەی ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان نووسیویەتی هەرکات میدیاکانی هەرێم لەبارەی مەسەلەیێکی دەرەوەی دەسەڵات بنووسن یان ڕەخنەیێک بگرن ئازادن بەڵام ئەگەر باسی مەسەلەی ناوخۆ و گەندەڵی بکەن تووشی گێچەڵێک دەکرێن.

کوردپرێس:

پەیمانگای ویلسۆن لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی مەسەلەی ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە و مامەڵەی دەسەڵات لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و دامەزراوە مەدەنییەکان باس دەکات و لەبارێکەوە وەسف باشیی دەکات و لە لایێکی دیکەشەوە تانە لەو مەسەلەیە دەدات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە لە کاتی شەڕی جیهانیی دژبە داعش، هەرێمی کوردستان ڕێگای بە میدیاکانی جیهان و هەرێم دا بێنە مەیدان و دەوری ئیجابییان بینی لە ڕووماڵ کردن و گەیاندنی زانیاریی ئازاد و شکستهێنانی زووتربە گرووپی تیرۆریستیی داعش.

ئەو سەنتەرەکە کە پەیمانگایێکی هاوبیریی کۆمەڵایەتی و سیاسییە هەنگاوێکی ئیجابیی دیکەی هەرێمی کوردستان بە مامەڵەی باش لەگەڵ دامەزراوە مەدەنیەکان دەزانێت و بە بەراورد لەگەڵ وڵاتی میسر بەباشتری دەزانێت چوونکە بۆ نموونە لە میسر یاسا بۆ قەدەخە کردنی چالاکیی مەدەنی و داخستنی دامەزراوە مەدەنییەکان تێپەڕێندراوە.

پەیمانگاکە ئەوەشی زیاد کردووە کە دەوڵەمەندکردنی کەرتی بارهێنان و فێرکاریی میدیایی و بەڕێوەبردنی دانیشتن و گردبوونەوە لە هەولێر و سلێمانی تەنانەتلە کاتی شەڕی داعش دەرەچەیێکە بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

پەیمانگاکە هەر لە ڕاپۆرتەکەیدا نووسیویەتی مامەڵەی ئیجابیی دەسەڵاتی هەرێم لەگەڵ میدیا و ڕۆژنامەکان لەشەڕی دژبەداعش و داننان بە مافی مرۆڤ و ڕێگەدان بە دامەزراوە مەدەنییەکان تەنها ڕوویێکی مەسەلەکەیە و دیوی دیکەی بابەتەکە ئەوەیە ئەگەر میدیا و ڕۆنامەکان بیانهەوێت باسی مەسەلەی ناوخۆ وەک گەندەڵی و هەلقۆستنەوەی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بکەن تووشی گێچەڵ دەبن چوونکە ئەم باسانە هێڵی سوورن و دوور نیە لێکەوتەی خراپی بۆ میدیا و ڕۆژنامەکان ببێت.

سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەش کردووەکە لە 2008ەوە تا 2016 چوار ڕۆژنامەنووس لە سەر بەدواداچوون بۆ گەندەڵی گیانیان لەدەست داوە و ئاماژەی بە ناوی چەند کەسیش کردووە کە بە بۆنەی تۆقاندن و ترساندن ناچار بووون هەرێمی کوردستان بەجێ بهێڵن.

بەپێی ڕاپۆرتەکە بە هەموو ئەمانەشەوە کاری میدیایی و مەدەنی لە هەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ وڵاتێکی وەک تورکیا لەدۆخێکی باشتردایە چوونکە بۆ نموونە لە تورکیا تەنانەت مامۆستای زانکۆش بە بۆنەی قسەکانیانەوە دەخرێنە دادگا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە