شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-03-12 08:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی ئەنجومەنی وەرزشیی کۆبانی: فیدراسیۆنی وەرزش لە ناوچەی فۆرات دادەمەزرێنێن

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سەرۆکی ئەنجومەنی وەرزشیی کۆبانی ڕایگەیاند لە ناوچەی فۆرات فیدراسیۆنێکی وەرزشی دادەمەزرێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش و لاوانی ناوچەی فۆرات لە بەیاننامەیێکدا هەواڵی دامەزراندنی فیدراسیۆنی وەزرشیی لە ناوچەی فۆراتی ڕاگەیاند لە بەیاننامەکەدا هەروەها باس لە هەڵوەشاندنەوەی فیدراسیۆنی پێشوودەکرێت.

"محەمەد عەبدی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەرزشیی کۆبانی لەمبارەوە بە کوردپرێسی وت: ئامانج لە دامەزراندنی فیدراسیۆن و ئەنجومەنی وەرزشی یارماتیدان بە گەشەسەندنی وەرزش و زیاتر بوونی فەرهەنگی وەرزش وبرەودانە بە چالاکییە وەرزشییەکان.

عەبدی لەباەری پێکهاتەی فیدراسیۆن و ئەنجومەنەکە زیاتر وتی لە پێکهاتەی ئەنجومەنەکەدا چەندین بەش وەکوو بەشی یاریە تاکەکەسییەکان، یارییە تیمییەکان، وەرزشی خانمان، وەرزشی قوتابخانەکان، نووسینگەی فووتباڵ، ڕاگەیاندن، کاروباری دارایی و کۆمیتەی ناوبژیوان دامەزراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە