شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-03-03 13:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەورووپییەکان مۆدێلی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە مۆدێلێکی سەرکەوتووە وەسف دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامێکی شاندی دیپلۆماتکاری باکووری سووریا کە بۆ وڵاتی سویسڕا نێردراون دەڵێت: « گفتوگۆمان لەگەڵ بەرپرسی وڵاتانی ئەورووپی ئەنجام داوە بەمەبەستی دەربازبوون لە قەیرانەکانی ئێستای سووریا».

«ناسر حاجی مەنسوور» لە بەرپرسانی دیپلۆماتکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکووری سووریا و ئەندامی شاندی ئەو ناوچەیە بۆ وڵاتی سویسڕا لەبارەی ئامانجەکانی سەردانەکەیان بە هەواڵنێری کوردپرێسی وت: لە کۆبوونەوەکانماندا لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی ئەورووپی لە سویس جگە لە تاوتوێ کردنی دۆخی کەمپی خانەوادەی داعشەکان لە ناوچەکەماندە پرسی هێرشی سەربازیی تورکیا و دۆخی مافی مرۆڤمان لێکداەوە.

ناسر حاجی مەنسوور بەڕێوەبەری ناوندی توێژینەوەی سووریا زیاتر وتی: لە کۆبوونەوەیێکماندا کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو لەگەڵ ڕاوێژکاران و پسپۆڕان و دیپلۆماتکارانی ئەورووپی لە چەند وڵات لەوان ئاڵمانیا، بەریتانیا، سویسڕا و نەرویژ دۆخی سووریامان تاوتێ کرد و هەر لایەنێک باسی لە تێڕوانینی خۆی کرد.

ناوبراو زیادی کرد لەو کۆبوونەوانەدا دۆخی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریامان پاش هێرشەکانی تورکیا لێکدایەوە و ئەرووپییەکان مۆدێلی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکووری سووریا-یان بە مۆدێلێکی سەرکەوتوو وەسف کرد.

ئەندامی شاندی دیپلۆماتکاری باکووری سووریا وتیشی هەر لەو کۆبوونەوانەدا دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی سووریا و هەڵمەتەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە باسیان لێوە کرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە