شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-03-02 20:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا لە ئیدلیب یاریێکی مەترسیداری دەست پێکردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- شرۆڤەکاری سیاسیی سووری دەڵێت ڕووسیا و تورکیا لە ئیدلیب شەڕی ڕووبەڕوویان دەست پێکردووە.

«محەمەد یووسف» شرۆڤەکاری سیاسیی عەرەبی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئیدلیب دا و وتی: تورکیا داخڵی یاریێکی مەترسیدار بووە و ئەردۆغان سەرەڕای دژایەتی کردنی ڕووسیا لەشەڕی ئیدلیبدا قۆناغێکی نوێی دەست پێکردووە.

ناوبراو درێژەی دا هێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی سووریا بەشێک لە گرینگترین دەسکەوتی خۆیان واتا کونترۆڵی ڕێگای ستراتێژیکی M5یان لەدەست داوە و ئەوەش کاریگەریی دەبێت لەسەر توانایان.

محەمەد یووسف زیادی کرد میلیشیاکان بە هاوکاریی هێزەکانی تورکیا توانیان بەشێک لە ڕێگای نێودەوڵەتیی M5 کونترۆڵ بکەن کە ئەمەش زەبر لە هێزەکانی سووریا و ڕووسیا دەدات. بەڵام ئەمە کۆتایی توانای ئەردۆغانە.

شرۆڤەکارە سووریەکە وەبیری هێنایەوە: بەشداری کردنی هێزەکانی تورکیا لە کونترۆڵ کردنی بەشێک لە ڕێگای M5 و کونترۆڵ کردنی شاری سەراقیب نیشان دەدات کە ئەردۆغان ئامادەیە بۆ هەموو سیناریۆیێک لەگەڵ ڕووسیا.

ناوبراو ئاشکراشی کرد کوژرانی 33 سەربازی تورکیا نیشاندەری شەڕی ڕاستەوخۆی تورکیا و ڕووسیایە لە ئیدلیب.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە