شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-03-01 08:17 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان لە ئیدلیب شکستی هێناوە/ سێبەری شەر لەسەر کوردستانی سووریا دوور نەکەوتووەتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ڕۆژنامەوانێکی عەرەبی سووریا دەڵێت: شەڕێکی نوێ لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دوور نیە لە چاوڕوانیەوە، ئەگەری هەیە ئەردۆغان بە بیانووی ئەو شکستەی لە ئیدلیب هێناویە ژەحری خۆی بەسەر بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردا بڕێژێت.

«لوورنس سولەیمان» ڕۆژنامەوانی سووری لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی بە گۆڕانکارییەکانی ئیدلیب دا و وتی: سوپای تورکیا بە شێوەیێکی ئاشکرا و جیاواز لە ڕابردوو پشتگیری لە تیرۆریستان دەکات و بێ ترس هاتۆتە ناو خاکی سووریاوە.

ناوبراو درێژەی دا: پێچەوانەی هەڕەشە دەمییەکانی ئەردۆغان هەموو ڕۆژێک ژمارەیێک سەربازی تورکیا لە ئیدلیب دەکوژرێن و ورەی سەربازانی ئەو وڵاتە دابەزیوە و دەبینرێت هەمبەر کوژرانی ژمارەیێک زۆر لە سەربازەکانی هێشتا هەڵمەتێکی نەداوە و ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی ئەو گرووپانە تورکیا پشتیوانییان دەکات کەمتر دەبێتەوە.

ڕۆژنامەوانە سووریەکە وتیشی هەموو ڕۆژێک پێچەوانەی هەڕەشەکانی ئەردۆغان چەندین سەربازی وڵاتەکەی دەکوژرێن و ئەو ئیدیعایانەی کە گوایا سەربازانی سووری کوژراون دوورن لە ڕاستیەوە.

لوورنس سولەیمان ئاماژەی دا بە کەڵک وەرگرتنی حکوومەتی تورکیا لە کارتی گوشاری پەنابەران و وەبیری هێنایەوە: ئەردۆغان بە کارتی گوشاری پەنابەران داخڵی کایەکە بووتەوە بەڵام دەبینرێت ئەو سیاسەتەش شکستی هێناوە و حکوومەتی یۆنان و یەکێتیی ئەورووپا ڕێگاچارەی جیاوازیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەموو پەنابەرە گرتۆتە پێش.

ناوبراو جەختی کردەوە حکوومەتی تورکیا لە دۆخێکی خراپدایە و کەڵک لەهەموو شتێک دەگرێت بۆ سەندنەوەی ئابڕووی خۆی لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا. ئەردۆغان دەیهەوێت ئیستیفادە لە ناتۆ و ئەمەریکا و ڕووسیاش بکات بۆ چوونە دەرەوە لە گێچەڵی ئیدلیب لە حاڵێکدا کە ڕووسیا سنوورەکانی بۆ تورکیا دیاری کردووە.

ڕۆژنامەوانە سووریەکە ئاماژەی بە دۆخی بەرەکانی شەڕ لە ئیدلیب دا و ڕایگەیاند ئەرتەشی تورکیا بەشێوەی ڕاستەوخۆ بنکە سەربازییەکانی سووریا و ڕووسیا ناکاتە ئامانج بەڵکوو بە پشتگیری کردن لە هێرشی خۆمپارەیی گرووپە جیهادییەکان هەوڵ دەدات خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ دوور بگرێت.

ناوبراو ئاماژەشی بەو هەڕەشانەی کە ڕووبەڕوو بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بووتەوە دا و وتی: شەڕێکی نوێ لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دوور نیە لە چاوڕوانیەوە، ئەگەری هەیە ئەردۆغان بە بیانووی ئەو شکستەی لە ئیدلیب هێناویە ژەحری خۆی بەسەر بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردا بڕێژێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە