شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
یادداشت نووسەر: کوردپرێس 2021-03-15 15:01 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وانەی یازدەهەمی ڕێنووسی کوردی: یاسا فۆنیمییەکانی بڕگە لە ڕێنووسی کوردیدا

پوختەی هەواڵ
بەشی فەرهەنگ- لە ووانەی یازدەهەمی ڕێنووسی کوردیدا باسی کۆمەڵێک یاسای فۆنەتیکیی زمانی کوردی دەکەین کە لە کاتی بەزارداهاتنی وشەکان دەردەکەون.

کوردپرێس:

لە وانەی دەیەمی ڕێنووسدا باسی نەبزوێن و بزوێنەکانی زمانی کوردیمان بە شێ کردنەوەی بڕگە و پۆلێنبەندیی بڕگەکان بۆ سێ جۆری کورت و بڵند و کشراو ئاراستە کرد.

لێرەدا باسی چەند یاسای زمانی دەکەین کە لە بڕگەدا دەردەکەون و شێوازی بەدوای یەکدا هاتنی نەبزوێن و بزوێنەکان شی دەکاتەوە.

چه‌ند یاسای گرینگ:

1- له‌ هه‌ر بڕگە(هێجا)یێکی وشه‌دا لانی‌که‌م یه‌ک پیتی بێده‌نگ و یه‌ک پیتی ده‌نگدار هه‌ن.

2- مومکینه‌ له‌ هه‌ر بڕگەیێکدا زیاتر له‌ یه‌ک پیتی بێده‌نگ هه‌بێت کە ئەو پیتانە لە بەشی کۆتاییی بڕگەدا بە دوایەکیشدا بێن. وەکوو: خەڵک. به‌ڵام بێگومان هیچ بڕگەیێک زیاتر له‌ یه‌ک ده‌نگی تێدا نییه‌.

3- پیتی ده‌نگدار به‌رده‌وام پیتی دووهه‌می که‌رت (بڕگە) ده‌بێت واتا هیچ کاتێک پیتی ده‌نگدار له‌ سه‌ره‌تای وشه‌ یان که‌رته‌وه‌ نایێت.

4- پیته‌ ده‌نگداره نووسراوە‌کانی ئه‌لفوبێی کوردی 7 پیتن و بریتین له‌: ۆ- و- وو- ا- ی- ێ- ه‌. یەک دەنگی دیکەش هەیە کە پێشتر باسمان کردووە و لە ڕێنووسی ئارامیدا دەرناکەوێت ئەوەش بزرۆکەیە‌.

5- پیته‌ بێده‌نگه‌کان بریتین له‌: ئ- ب- پ- ت- ج- ح- خ- چ- د- ر- ڕ- ز- ژ- س- ش- ع- غ- ف- ڤ- ق- ک- گ- ل- ڵ- م- ن- و- هـ- ی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە